گه‌ڕیكی دیكه‌ی خولی عێراق ده‌ستپێده‌كات و دێربیی كوردستان ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ دووشه‌مممه‌ 17.4.2023 گه‌ڕی 24ـی خولی نایابی عێراق له‌ تۆپی پێ ده‌ستپێده‌كات و ته‌نیا یه‌ك یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌م گه‌ڕه‌شدا دێربیی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌لقاسم و سناعه‌، كه‌ له‌ یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كرێت، گه‌ڕی 24 خولی نایابی عێراق ده‌ستپێده‌كات و یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 21:30 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌شدا یارییه‌كانی دیكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌ ده‌كرێن.

سه‌باره‌ت به‌ نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی زاخۆ سبه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف یاریی ده‌كات.

یاریی لووتكه‌ش رۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌بێت، كاتێك له‌ دێربیی كوردستاندا یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی دهۆك ده‌كات.

هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌كی دیكه‌شدا یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ ئه‌ركێكی قورسدا، ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی زه‌وڕا.

ئێستا یانه‌ی شوڕته‌ به‌ 48 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی خولی نایابی عێراقه‌