ئاگادارى بۆمبه تهوقیتكراوهكانى سیده‌كان بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا به سه‌دان پارچه ته‌قه‌مه‌نى جۆراوجۆر له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌زگاى مینیش هۆشدارى ده‌داته خه‌ڵكی ئه‌و سنووره، كه به‌ئاگاییه‌كى زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ن، چونكه ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌ستنیشان نه‌كراون، كه تهقهمهنیهكانى لێ ده‌دۆزرێته‌وه .
به هۆى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان عێراق – ئێران، كه سنوورى سیده‌كان به‌شێكی ئه‌و شه‌ڕه بووه و چه‌ندین سه‌نگه‌ر و باره‌گاى سه‌ربازی لێبووه و له‌دواى كۆتایی هاتنى شه‌ڕه‌كه‌ش چه‌ندین كۆگاى سه‌ربازی له‌و سنووره به‌جێماون.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتىی كاروبارى مین له هه‌ولێر، بۆ 964، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییه جۆراوجۆرانه‌ى له ماوه‌ى زیاتر له سێ مانگى رابردوو له سنوورى سیده‌كان دۆزراونه‌ته‌وه، بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى عێراق – ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له هه‌زار پارچه ته‌قه‌مه‌نى جۆراوجۆر له سنوورى سیده‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه له‌و شوێنانه دوورخراونه‌ته‌وه.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌و پارچه ته‌قه‌مه‌نیانه له حامیه‌ى رواندز ده‌پارێزرێن تا له داهاتوو له‌ناو ببردرێن، به‌شێكیشیان هه‌ر له شوێنى خۆیان له‌ناو ده‌برێن”.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، سنوورى سیده‌كان له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى نێوان عێراق – ئێران، چه‌ندین باره‌گا و بنكه‌ى سه‌ربازى لێبوه و له‌دواى كۆتایی هاتنى شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه به‌جێهێڵدراون.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مین، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى له‌و سنووره دۆزراونه‌ته‌وه بریتیین له گولـله‌ى تۆپ و هاون و مین.
وتیشی “هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كمان به خه‌ڵكی ئه‌و سنووره بۆ بابه‌تى مین و تهقهمهنیهكان له رێگه‌ى ژماره‌ى گه‌رمی 182ـه، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان راسته‌وخۆ تیمه‌كانمان ده‌گه‌نه شوێنى مه‌به‌ست”.
هۆشداریش ده‌داته خه‌ڵكی سنوورى سیده‌كان، كه به‌ئاگاییه‌كى زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیانى رۆژانه‌یان بكه‌ن و ئاگادارى ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه شاراوانه بن كه له كاتى كارى رۆژانه‌یان ده‌رده‌كه‌ون.