ئەمەل سەعید کوردە شتێکی سەیری بەدەستەوەیە

+964

پەرستۆ ساڵح-لایف ستایڵ

 ئەمەل سەعید کوردە کارێکی تازەی کردووە کە پێشتر شێوەی کەم بووە، لەناو پێشانگایەکی پەیکەرتاشیدا شەش بەرهەمی بەئینگلیزی وتووە کە هەموویان بەشێوەی مەقامی کوردی وتراون.

ئەمەل سەعیدی گۆرانیبێژ کارە نوێیەکانی ناو لێناوە”گڕێکی بەهێز کە کوژاندنەوەی مەحاڵە” کە ئیلهامەکەی لەئاگری بابە گوڕگوڕەوە وەرگیراوە.

ئەم بەرهەمانە بۆ پێشانگایەکی پەیکەرتاشی نێودەوڵەتی لەهۆڵی زانکۆی بەڵتک لە شاری نیو کاسڵ لە بەریتانیا وتراون، ژاڵە واحیدی ژنە پەیکەرتاشی کورد کردوێتییەوە.

بەرهەمەکە پێشوەختە تۆمارکراوەو وەک باگراوند میوزیکی پێشانگاکە پەخش دەکرێت و تا شەش مانگی داهاتوو هەرکەس دەچێتە ناو پێشانگاکە گوێی لێدەبێت.

ئەمەل سەعید کوردە بۆ +964 وتی “ئەمە پێی دەوترێت هونەری سەردەم، ئاوێتەکردنی هونەری پەیکەرتاشی و موزیک و گۆرانیە کە ئەم جۆرە کارانە تا ڕادەیەک بۆ ئێمەی کورد نوێیە، چیرۆکەکەی لە مێژوودا لە گوڵی دەمە شێرەوە وەرگیراوە، کە تۆوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ عیراق بەتایبەت لە کەرکوک”

ژاڵە واحید، هونەرمەند و مامۆستایەکی کوردە لە زانکۆی کینگستن لە لەندەن، لە نزیکەی ٥٠ پێشانگا لە شارەکانی بەریتانیا و ئەمریکا و کۆریا و جۆرجیا بەشداری کردووە.

 ئەمەل سەعید کوردە، لەدایکبووی ١٩٧٦ لە شاری کەرکوک و دانیشتووی بەریتانیایە، یەکەم کلیپی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاوبووەتەوە.