زانكۆی راپەڕین كردییە پشوو
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
زانكۆی راپەڕین بەهۆی باران ولافاوەوە سبەینێ پێنجشەممەی كردە پشوو
:كەمێك پێش ئێستا لە فەیسبوكی فەرمی زانكۆی راپەڕیندا پۆستێككراوە و تێیدا هاتووە،
زانكۆی راپەڕین، لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامی رۆژی پێنجشەممە رادەگرێت
لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین، و لەبەر نالەباری كەشوهەواو مەترسی دروستبونی لافاو، بڕیاریدا كە دەوامی خوێندن و كارگێڕی رۆژی پێنجشەممەی لەسەرجەم بەش و كۆلێژو سەرۆكایەتی زانكۆ رابگرێت.
ئێستا زانكۆی راپەڕین لە تاقیكردنەوەكانی میدتێرمدایە واتە وەرزی دووەم لەو بارەیەوە نوسیویەتی ، تاقیكردنەوەكانی میدتێرم و وەرزی دوەم، بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكانی بەشەكان كە پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە لەهەفتەی داهاتوەوە وەكو خۆی بەردەوامیان دەبێت.