رۆناڵدۆ بە درێسی نەسڕ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت راهێنه‌ری نه‌سڕ بگۆڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له بارودۆخی خۆی له یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی ئاسووده نییه و داوای گۆڕینی گارسیای راهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، رۆناڵدۆ به نهێنی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ دانیشتووه و داوای گۆڕینی راهێنه‌ری كردووه.
میدیاكانی سعوودیه‌ش ده‌ڵێن، یانه‌ی نه‌سڕ به نیازه میگێل رۆسۆی ئه‌رجه‌نتینی بكاته راهێنه‌ر و خه‌ریكه له‌گه‌ڵ گارسیا رێكده‌كه‌وێت، كه به رێككه‌وتن گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له رۆژانی رابردووش‌دا هه‌واڵی ئه‌وه‌ۆهه‌بوو، رۆناڵدۆ هه‌ڕه‌شه‌ی رۆیشتنی له یانه‌ی نه‌سڕ كردووه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری نه‌كه‌ن.
یانه‌ی نه‌سڕ ئێستا له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی سعوودیه‌یه به 53 ساڵ و 3 خاڵ له دوای یانه‌ی ئیتیحاده‌وه دێت.