فڕۆکەخانەی سلێمانی: گژوگیای نەدوراوەی نێو فڕۆکەخانە دەفرۆشین

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

فڕۆکەخانەی سلێمانی جوتیاران و ئاژەڵداران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، بەمەبەستی فرۆشتنی گژوگیای نەدوراوەی نێو فڕۆکەخانە زیادکردنێکی ئاشکرا ئەنجام دەدەن.

بەپێی ئاگادارییەک کە فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێشەممە لە بەرواری 18.4.2023 لە بەشی گەنجینەی فڕۆکەخانە زیادکردنێکی ئاشکرا بەڕێوەدەچێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ئەگەر رۆژى زیادکردنەکە پشوبوو ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە رۆژی دواتر، واتە 19.4.2023.

هاوکات بڕى دوو ملیۆن دینار وەک بارمتە دەمێنێتەوە تا مانگى حەوت، واتا تا پێگەشتنى گژوگیا، دواى دورینەوەى گژوگیاکە پارەکە دەگەڕێنرێتەوە.

هەر کەسێک کە لە زیادکردنەکەدا بەشداردەبێت، پێویستە بڕی بارمتەی یاسایی بە رێژەی 20٪ بە نرخی خەمڵێندراو بهێنێت و لە ماوەی دوو هەفتەدا سەرجەم گژوگیاکە بدورێتەوە، فڕۆکەخانەی سلێمانی وا دەڵێت.

+964صورة من منصة (شبكة):