وەزارەتی کار لە قۆناغی دووەمی بەئەلکترۆنیکردنیدایە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە سێ قۆناغ بەئەلکترۆنیکردنی وەزارەتەکەی تەواو دەکات، ئێستا لە قۆناغی دووەمی پڕۆسەکەدایە.
قۆناغی یەکەمی بریتی بووە لە بەیەکەوەبەستنی وەزارەت و دیوانی وەزارەت بەیەکەوە. قۆناغی دووەمەی بەستنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانە بە وەزارەتەوە و ئێستا لە کاردان و قۆناغی سێیەمیش بەئەلکترۆنیکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەزارەتەکەیە.
پڕۆسەکە لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێمدایە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بە تەواوبوونی سەرجەم کارەکان راییکردن و جێبەجێکردنی کاروبارەکانی وەزارەت تا ئاستێکی باش دەچنە پێشەوە و رۆتینات و دواکەوتنی مامەڵەی هاوڵاتیان کۆتایی پێدێت.