ساغکردنەوە

مەلیکە تەنیا سکان دەکرێت نەک رەقەم

964+

فەرمان سادق

لە 13 رۆژی رابردوودا سەدان مەلیکە بەراد کراون و هاتوچۆش دەنگۆی پێدانی تابلۆ پێیان رەت دەکاتەوە.

بەپێی بەدواداچوونی 964، رۆژانە 200 بۆ 250 ئۆتۆمبێلی مەلیکە پشکنینی سکانیان بۆ دەکرێت، بەو پێیەش تا ئەمڕۆ چوارشەممە 12.4.2023 نزیکەی 2500 مەلیکە سکان کراوە.

رۆژی 29.3.2023، لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا داوا لە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكانی مەلیكە دەکات سەردانی سكانەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر بكەن، بۆ ئەمەش ماوەی مانگێک دەستنیشانکراوە و لە 30.3.2023 تاوەکو 30.4.2023.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر بۆ 964 ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە کە تابلۆ بدرێتە مەلیکە، ئاماژەی بەوەشدا کە تەنیا پشکینی سکانەریان بۆ دەکرێت.

زیاتر وتیشی “رۆژانە بە دوو شەفت 200 بۆ 250 ئۆتۆمبێل سکان دەکرێت”.