منداڵێک بەهۆی خواردنی گێزەرەوە گیانی لەدەستدا
964+
شلێر سەعید
ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەزای تەقتەق منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە کاتی خواردنی گێزەر رێڕەوی هەناسەی دەگیرێت و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی.
هاوکار عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کۆیە بە 964ی راگەیاند، کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان منداڵێکی دوو ساڵان بە هۆی گیربوونی گێزەر لە بۆری هەناسەی گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، لە تەندروستی تەقتەقەوە رەوانەی تەندروستی کۆیە کراوە و هەر لە رێگادا گیانی لەدەستداوە.
منداڵە تەمەن دوو ساڵەکە ناوی لاوی یەعقوبە و دانیشتووی قەزای تەقتەقن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی