گوندەکانی ناحیەی سمیلان و وەرتێ بێ کارەبا بوون

964+

ئاسۆ وەرتی

بەهۆی هەورەبروسکەوە وێستگەی کارەبای حافیز لە سنوری قەزای چۆمان لە کارکەوتووە.

سەرجەم گوندەکانی هەردوو ناحیەی سمیلان و وەرتێ ئەمشەو بێ کارەبا دەبن.
بارزان حسێن، بەڕێوەبەری بنکەی کارەبای وەرتێ بە 964ی وت، بەهۆی خراپی رەوشی کەش و هەواوە ئەمشە و ناتوانن کار لە چاککردنی وێستگەکەدا بکەن.

وتیشی، هەوڵدەدەن بەیانی زوو ئەو وێستگەیە چاکبکەنەوە تازە ئەمشەو سەرجەم گوندەکانی ئەو سنوورە بێ کارەبا دەبن

پێداچوونەوە: توانا نەقی