خوێیەکە لە تاقیگە دەرنەچوو

964+

فەهمی نەبی

تیمێکی چاودێریی تەندروستیی سلێمانی، زیاتر لە پێنج تۆن خوێی چێشتی تەلەف کرد، بە وتەی لیژنەکە بێت ئەو خوێیە لە پشکنین دەرنەچووە و بە کەڵکی خواردن نەهاتووە.

تیمی پشکنینی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە دەستیانگرتووە بەسەر پێنج تۆن و 835 کیلۆ گرام خوێی چێشت.

وەک لە وێنەکان دەرکەوتووە، ئەو بڕە خوێییە لە کیس نراوە، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بە شۆفڵ تەلەف کراوە، ئەندامانی ئەو تیمە دەڵێن، خوێییەکە لە تاقیگە دەرنەچووە و شیاو نەبووە بۆ خواردن.

بە پێی ئاماری قایمقامییەتی سلێمانی، بە تەنیا لە مانگی ئادار، لیژنەکانیان توانیویانە 36 تۆن خۆراکی خراپبوو لەناوببەن.