ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دهزگەى كاروبارى مین له هه‌رێمی كوردستان، ره‌تيده‌كاته‌وه رێكخراوى یونسێف له‌م ساڵدا ئاماده‌یی ده‌ربڕیبێت بۆ هاوكارىكردنى دهزگەكهیان له پێناو سه‌لامه‌تى منداڵانى كوردستان، له مین و ته‌قه‌مه‌نى.
له رۆژى جیهانیی هۆشیاری مین، لقی عێراقی رێكخراوى یونیسێفى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنى هاوبه‌شه‌كانیان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، له پێناوى سه‌لامه‌تى گیانى منداڵان و دوورخستنه‌وه‌یان له مین و ته‌قه‌مه‌نى.
ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه “یونیسێف بەردەوامە لە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانی، لە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مین لە ناو حكومەتی عێراق و دەزگای گشتیی كاروباری مین لە كوردستانی عێراق، بۆ هۆشیاركردنەوە و زیادكردنی سەلامەتی بۆ منداڵان و خێزانەكانیان و كۆمەڵگەكان لەو ناوچانەی كە دووچاری زۆرترین كاریگەری بوونە بەم كەرەستانە”.
له‌به‌رامبه‌ردا، عه‌لى حه‌مه‌ده‌مین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مین له هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ى 964ـه‌وه، ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌مساڵدا یونسێف هیچ ئاماده‌ییه‌كى دهبڕیبێت بۆ هاوكاریكردنیان، ده‌شڵێت “ته‌نانه‌ت له‌دواى ساڵى 2014 ـه‌وه رێكخراوى یونیسێف هیچ پڕۆژه و پلان و هاوكارییه‌كى بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه كه له بوارى مین و ته‌قه‌مه‌نى جێبه‌جێی كردبێت”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، یونسێف له پێش ساڵى 2014 چه‌ند پڕۆگرامێكی تایبه‌ت به پاراستنى منداڵان و هۆشیاریدان له مین و ته‌قه‌مه‌نى هه‌بوو، دواتر تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیکەی نه‌بووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى رێكخراوى ناوبراو بڵاویكردووەته‌وه، تەنیا ساڵی رابردوو، توانیویانه، هۆشیاری لە بارەی مەترسی كەرەستە تەقەمەنییەكان بۆ 28 هه‌زارو 31 منداڵ و هه‌شت هه‌زارو 303 گه‌نج ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
یونیسێف ده‌شڵێت، لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2023 دا، ته‌نیا لە حەوت رووداودا، 16 منداڵ بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە زیانیان بەركەوتووە، كه چواریان گیانیان له‌ده‌ست داوه و 12 منداڵیش ئیفلیجكراون، كە نزیكەی لە سەدا 80 ی قوربانییەكان كوڕ بوون.