"حەوت رۆژ لە رۆژهەڵاتی كوردستانە"

نەژاد یەكەمەكانی شانۆی مەریوان دیاریدەكات

964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
نەژاد نەجم شانۆكاری خەڵكی كەركوك بە فەرمی وەك ئەندامی لیژنەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی مەریوان دیاریكرا.

نەژاد نەجم، شانۆكارە دانیشتوی كەركوكە، چەندین جار لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە خەڵاتی یەكەم و باشترین دەرهێنەری بەدەستهێناوە.

لەگەڵ ئەوەی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی كارێكی نوێی شانۆیە، بەڵام لە لایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی مەریوانە بانگێشتكراوە كە ببێتە ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ دیاری كردنی یەكەمەكانی شانۆكان.

شانۆی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكرێت لە 17.5.2023 دەستپێدەكات و حەوت رۆژی پێدەچێت، ئەم شانۆییە لەسەر ئاستی جیهاندا شانۆكاران تێیدا بەشداری دەكەن و ساڵانە هاوڵاتیەكی زۆر تێیدا بەشداری دەكەن.

پەیوەندیمان بە نەژادەوە كرد و وتی، وەک لیژنەیەک هەڵژیردرام بۆ دەست نیشان کردنی 10 نمایشی وڵاتانی جیهانی تا ئیستا 10 نمایشی دەستنیشانکردووە بۆ ئەم فێیستیڤاڵە.

نمایشەكان لە وڵاتانی مەکسیک، ئیتاڵیا، سودان، عێراق، مغرب، تونس، لیبیا، جەزائیر، لبنان، کوردستان و بیلاروسیا بەشداریانكردووە.

نەژاد هەر ئەندامی لیژنەكە نییە بەڵكو سەرپەرشتی دیدارێکی شانۆیی دەکات لە هەمان فێستیڤاڵ.

فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی مەریوان، كەشێكی هونەری و شانۆیی لە شارەكەدا دروستدەكات و بەشێك لە شانۆكارانی ئێران و عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی كوردستان بەشداری تێدادەكەن.