ئەو دایکەی لە شاڵاوی ئەنفالدا کچێکی لە برسا مرد
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
فەوزیە، دایکێکی رزگاربووی زیندانەکانی دوبس و تۆپزاوایە لە پرۆسەی ئەنفالدا، خۆی بە دووگیانی و دوو کچ و هاوسەرەکەیشی بەر شاڵاوەکە کەوتوون.
دوای ئەوەی لە ساڵی 1988 چەند مانگێک لە زیندان دەبن، تەنیا خۆی و کچێکی رزگاریان دەبێت، یەک رۆژ دوای ئازادبوون، منداڵەکەی لەدایکدەبێت و ناوی دەنێت سزا، ئێستا دوو کچی بۆ ماوەتەوە.
دیمەنی رۆیشتنی سزایە بۆ خوێندنگەکەی، ئەو ئێستا مامۆستای زمانە و خوێندکارەکان فێری کوردی دەکات.
پرۆسەی ئەنفال لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە بە هەشت قۆناغ ئەنجامدرا، هەریەک لە چەمچەماڵ، سەنگاو، کفری، کەلار، قادرکەرەم، دوبس، پێباز و تیلەکۆ بەر قۆناغی سێیەم کەوتن.
لەم قۆناغەی ئەنفالدا زیاد لە 500 گوند و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانەکانیان ئەنفالکران، هەر لەبەر ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەمچەماڵی بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان ناساندووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی