"هەڵمەتەكە بەردەوامە"

ئاسایشی سلێمانی: سێ بازرگانی مادەی هۆشبەرمان دەستگیركرد

964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەڵێت سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

پەیجی ئاسایشی گشتی_سلێمانی پۆستیكی كردووە و نوسیویەتی، پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێک لە پارێزگای سلێمانی کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە توانرا دەستگیربكرێن.

ئۆپراسیۆنەكە رەزامەندی دادوەری ئاسایشی هەیە، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئۆپراسیۆنەكە كراوە.

ئاسایش دەڵێت، پێش ئەوەی ئۆپراسیۆنەكە بكرێت ، گروپەكە بەوردی چاودێری كراوە،و دواتر سێ تۆمەتبارەكە لەكاتی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون.