نەورەسەکان ئێواران دەبنە میوانی قەرەنی ئاغا
964+
مەجید بتوێنی
بەهاران نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان دەبنە میوانی گوندی قەرەنی ئاغا.
گوندی قەرەنی ئاغای سەربەناحیەی چوارقوڕنە لەئیدارەی راپەڕین بەهۆی نزیکی لەدەریاچەی دوکان و تێپەڕبوونی روباری سەروچاوە بەتەنیشت گوندەکەدا وایکردووە نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان بەیانیان و دوای نیوەڕۆیان تا ئێوارە بۆ پەیداکردنی خواردن بچنە گۆمێکی بەرامبەر گوندەکە.
نەورەسەکان لەگردەکانی ناودەریاچەی دوکان لانە دروست دەکەن تا هێلکە وبێچوەکانیان لە دوژمنەکانیان پارێزراوبن.
نەورەسەکان چەند جۆری جیاوازیان هەیە ئەوەی لە کوردستان دەژیت نەورەسی سپی ورەشە، 2 بۆ 5 هێلکە دەکەن خواردنیان ماسی بچوکە.
پێداچونەوە:كوردستان ئەحمەد