دوای جەژن چەندین هەلیکار دەڕەخسێت بۆ گەرمیانیەکان
+964
هونەر فارس – گەرمیان
کۆمپانیایەکی گەیاندن لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار دادەمەزرێندرێت، لە سەرەتاشدا 70 هەلیکار بۆ گەنجانی سنورەکە دەڕەخسێنێت بە وتەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی.
کۆمپانیاکە ئامادەیە و ئەرکی گەیاندنی کەرەستە و پێداویستیەکانی هاوڵاتیانە، هاوڵاتیان لە رێگەی بەرنامەیەکەوە داوای پێداویستیەکانیان دەکەن و لە رێگەی جیپی ئێس-ەوە، بە تاکسی و ماتۆڕی دلیڤەری پێداویستیەکانیان بۆ دەگەیەندرێتە ماڵەوە.
کۆمپانیاکە لە سەرەتا 70 هەلیکار بۆ گەنجانی ناحیەی رزگاری و کەلار و ناوچەکە دەڕەخسێنێت، 40 هەلی کاریان بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسی و 20ی دیکەیان بۆ ماتۆڕی دلیڤەری ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ ماتۆڕی سێ تایەیە.
محەمەد نوری، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیاکەیە و بۆ 964 وتی, ئەمە سەرەتایە و لەگەڵ فراوان بووندا هەلیکاری دیکە رادەگەیەنن و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریشی تێدا دەبێت بۆ گواستنەوەی کەرەستە قەبارە گەورەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکە دوای جەژنی رەمەزان دەست بە کارەکانی دەکات.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد