ئاسایشی سلێمانی دەڵێت تەقینەوە روویداوە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دوکەڵێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرزبووەوە، ئاسایشی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە هێرشی موشەکی ئەنجامدرابێت، بەڵکو جەخت لەسەر تەقینەوەیەک دەکات بەبێ زیانی گیانی.
دەقی روونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانی:
ئەمڕۆ ئێوارە 7.4.2023 كاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك روویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگركەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە
هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی