کەش و هەوا - +964
کەرکوک گەرمترین و دهۆک و سلێمانی ساردترینە
964+
فەرمان سادق
بەشی پێشبینی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، ئاسمان لە زۆرینەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژانی پێشتر بەرز دەبنەوە.
بۆ ئەمڕۆ هەینی 7.4.2023، ئاسمان لە زۆربەی کاتدا ساماڵە و پلەیەکیش گەرمایەکە زیادی کردووە و مەودای بینینیش لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەترە.
هەرچی سبەی شەممەیە وەک ئەمڕۆ زۆربەی کاتەکان ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبن.
بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک و گەرمیان دەبێت و نزمترینیش لە سلێمانی و دهۆکە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 28 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 23 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى