كەسوكارەكەی بەدوایدا دەگەڕێن

لە ئێوارەوە گەنجێك لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە

+964
مەجید بیتوێنی – رانیە
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، گەنجێك دەچێت بە دوای هێنانەوەی مانگاكانیاندا لە سەركەپكان بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.

دەرباز رزگار گەنجێكی 15 ساڵە، دانیشتوی گوندی نۆڕێیە و قوتابی ئامادەییە، بە دایكی دەڵێت “دەچم بە دوای مانگاكانماندا بۆ چیای ماكۆك و دەیانهێنمەوە” بەڵام تا ئێستا گەنجەكە نەگەڕاوەتەوە.

نزیكەی كاتژمێر 6:00ی سەر لە ئێوارە گەنجەكە رۆشتووە بە دوای مانگاكانیاندا، بەڵام مانگاكان گەڕاونەتەوە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە پێنج كاتژمێرە نەگەڕاوەتەوە ماڵی خۆی.

هونەر محەمەد ئامۆزای دەرباز بەتۆڕی 964ی وت، ئێوارە بەر لە خۆر ئاوابوون چووەتە چیای ماکۆک بەدوای مانگاکانیدا، بەڵام خۆی تا ئێستا بێ سەروشوێنە.

تۆڕی 964 دەزانێت دەرباز رزگار، نەخۆشبووە و ئازاری سكی هەبووە پێش ئەوەی بڕوات بەشوێن مانگاكاندا.

كەسوكارەكەی لە ڕێگەی تۆڕی 964وە دوادەکەن هەرکەس زانیاری هەیە لەسەر گەنجەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی یان هێزەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.

تیمەكانی بەرگری شارستانی رانیە لە چیای ماكۆك و دەورووبەری بە دوای دەربازدا دەگەڕێن.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد