یەکەم ژنە موختاری عێراق بناسە

964+
ئاودێر عومەر

چنور حەمەتۆفیق لە ساڵی 2013 بووەتە موختاری سنووری کوردسیتی و دەوروبەری لە شاری سلێمانی، بە قسەی کۆمەڵەی ئەنجومەنی گەڕەکەکان، ئەو یەکەم ژن بووە ئەو ئەرکەی پێبسپێردرێت.

چنور بە 964ی وت، دوای ئەوەی پێیان وتووە کە ژن ناتوانێت ببێتە موختار (ئەنجومەن)ی گەڕەک، بڕیاریداوە ئەو کارە بکات و دەشڵێت، بەهۆی ئەمەوە ئێستا سێ ژنی دیکە، یەکێک لە هەڵەبجە و دوان لە سلێمانی، بوونەتە ئەنجومەن.

چنور کارمەندی تەندروستیە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کار دەکات.

پێداچوونەوە: هێمن بەکر