ئه‌رجه‌نتین یه‌كه‌می جیهانه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ نوێترین پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له‌ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوای نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ، هاته‌وه‌ پله‌ی یه‌كه‌م.

پۆلینه‌ مانگانه‌كه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ “فیفا”، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین براوه‌ی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌كه‌م دوای نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیش، كه‌ مانگی رابردوو له‌ پله‌ی یه‌كه‌م بوو، بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زی.

ئه‌رجه‌نتین له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو دوو یاریی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌نه‌ما و كۆراساو كرد و ئه‌مه‌ یارمه‌تی دا خاڵه‌كانی زیاتر بكات و به‌ پێش بكه‌وێت.

هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا، كه‌ دووه‌می مۆندیال بوو، له‌ پله‌ی دووه‌می نوێترین پۆلینی فیفایه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كان.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش یه‌ك پله‌ چووه‌ سه‌ره‌وه‌ و ئێستا له‌ پله‌ی 67ی جیهانه‌.

ریزبه‌ندی 10 تیپی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
1-ئه‌رجه‌نتین
2- فه‌ڕه‌نسا
3- به‌ڕازیل
4- به‌لجیكا
5- ئینگلته‌را
6- هۆڵه‌ندا
7- كرواتیا
8- ئیتالیا
9- پۆرتوگال
10- ئیسپانیا.