یاریزانێكی هەولێر لە یاری تێنس بووە پاڵەوانی كوردستان
+964
مەریەم ئەحمەد
چوارشەممه 5.4.2023 كاتژمێر 8:15ی خوله‌كی شه‌و كۆتا یاری له پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان كرا.
یاریەكە لە ئه‌كوا پاركی یه‌كێتی تێنسی هه‌ولێر له نێوان هه‌ردوو یاریزان محه‌ممه‌د ئه‌بو زه‌ید و محه‌ممه‌د ئه‌بو هاشم بەڕێوەچوو.
محەمەد ئەبوو زەید، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بە 964 وت، زۆر دڵخۆشە نزیكەی یەك هەفتەیە بەشداری كردووە لە پاڵەوانیەتی كوردستان لەنێو 50 یاریزاندا توانیویەتی پلەی یەكەم بەدەستبێنێت .
پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له یاری كۆتاییشدا نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه و جام و مه‌دالیا به پاله‌وان محمد ئەبو زەید بەخشرا.
د.رۆستەم ڕەسول، سەرۆكی یەكێتی تێنسی كوردستان بە 964 وت، ئێمە وەكو یەكێتی تێنسی كوردستان هەستاین بە كردنەوەی پالەوانیەتیەكی پێشكەوتووی كراوە بۆ كوڕان، ئەم پاڵەوانیەتییە ماوەی یەك هەفتەی خایاند 50 یاریزان بەشدارییان تێداكردبوو لەسەرئاستی هەموو شارەكانی كوردستان و عێڕاق، ئەم پاڵەوانیەتیە بە هاوكاری لقی یەكێتی تێنسی هەولێر ئەنجامدرا.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد