هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەڵاحەدین دەستاودەست دەکرێت
964+
دیسکی کوردی
زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە رۆژی دووشەممە 3.4.2023 گۆڕانکاری و دەستاودەستکردن لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆکەدا دەکەن.
سامان عەبدوڵا، بەرپرسی ڕگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاندووە، ڕێككه‌وتی بە ئاماده بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمد ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر، گۆڕانكاری و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆکە دەکرێت.
بە پێی راگەیاندراوەکە گۆڕانكارییه‌كان به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
پ.د.فه‌رهاد عه‌لی مسته‌فا به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندنکاران ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.ی.د.ئه‌حمه‌د محمدعه‌لی، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.د.جه‌میل عه‌لی ره‌سوڵ، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.د.شوكر قه‌ره‌نی عزیز، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی ئه‌ندازیاری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.ی.د.سامان حسێن عمر، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی زمان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.ی.د.ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی پزیشكی ڤێرتێرنه‌ری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.ی.د.دلێر مو‌سا ئەحمد، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ.ی.د.تارق خزر حەسن، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی په‌روه‌رده – مەخموور ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر.