وانەی 12 ساڵی قوتابخانە دەخرێتە ماڵپەڕێکەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
سبەینێ کاتژمێر 10ی بەیانی ماڵپەڕی پەروەردە دەکرێتەوە و تیایدا سەرجەم وانەکانی خوێندن لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا پۆلی 12ی ئامادەیی تیادا بەردەست دەبێت.
خوێندکار لەمەودوا دەتوانێت لە هەر شارێکی کوردستاندا بێت هەر وانەیەکی بوێت لەو ماڵپەڕەدا بیدۆزێتەوە و کە بە شێوازێکی ڤیدیۆیی لەلایەن مامۆستای تایبەتەوە تۆمارکراوە.
ئاسۆ جەمال موختار سەرپەرشتیاری تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، سەرجەم وانەی مامۆستایانی پەروەردەی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بوونی دەبێت لەو ماڵپەڕەدا، بەدەر لە وانەکانیش هەواڵ و رێنمایی تایبەت بە پەروەردەی تیادا بڵاودەکرێتەوە.
وتیشی، لەمەودوا خوێندکار گرفتی ئەوەی نامێنێت کە فریای وانەیەک نەکەوتبێت لە کەناڵەکانی پەروەردە بیبینێت.
تەلەڤزیۆنی پەروەردەی سلێمانی لە ساڵی 2002ەوە دەستی بە پەخش کردووە، سەرجەم بابەتەکانی تایبەتن بە وانەی قوتابخانەکان.