راهێنەرەکانیان چی دەڵێن؟

خولی کوردستان: شێروانە و چوارقوڕنە گۆڵیان تۆمار نەکرد

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

له‌ خولی نایابی كوردستان یانه‌ی شێروانه‌ سوودی له‌ یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ری وه‌رنه‌گرت، له‌گه‌ڵ یانه‌ی چوارقوڕنه‌ یه‌كسان بوو.

یارییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ گه‌ڕی 24ی خولی نایابی كوردستان كرا، له‌ ئه‌نجامیشدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی شێروانه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌مدا باڵاده‌ست بوو، به‌ڵام گۆڵی پێنه‌كرا.

له‌ گێمی دووەمی یارییەکەشدا ھێرشەکان پێچەوانە بوونەوە، یانەی چوارقوڕنە چەندین دەرفەتی گۆڵکردنیان لە دەست دا.

عادل عەلی، راھێنەری یانەی شێروانە بۆ تۆڕی 964 باسی لەوەکرد، شەش یاریزانی سەرەکی یانەکەیان نەیانتوانیوە یاری بکەن، وتیشی، “بەھۆی نەبوونی گۆڵکار نەمانتوانی یارییه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌”.

“چوار یاریزانمان بەھۆی پێکان و یاریزانێکمان بەھۆی یاریکردن لە خولی عێراق و یاریزانەکەیتریشمان بەھۆی کارتەکانییەوە به‌شداریی یارییه‌كه‌یان نه‌كرد”،  عادل عەلی وای وت.

لە بەرامبەردا رەمزی ساڵح، راھێنەری یانەی چوارقوڕنە بۆ تۆڕی 964 وتی، “شایەنی بردنەوە بووین، چونکە چەندین دەرفەتی زۆری گۆڵكردنمان لە دەست دا”.

یانەی شێروانە بە 30 خاڵ و یانەی چوارقوڕنە بە 28 خاڵ لە پله‌كانی حەوتەم و دەیەمی ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستانن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا