پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگه‌یاند، بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتىی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بە بڕى نزیکەی (700) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، پرۆژه‌كه لە چەند بەشێک پێکهاتووە و بریتییه له “گۆڕینی بەشێک لە هێڵی 33 کەی ڤی قەلەڕەیسی – مۆبایلی هەڵگورد و گۆڕینی بەشێک لە هێڵی 33 کەی ڤی تانجەرۆ – باشوور و گۆڕینی رێڕەوی هێڵی 33 کی فی شارباژێڕ+سیتەک، هەروەها ئەم بەشەش بە راکێشانی هێڵێکی 33 که‌ی ڤی لە نێوان وێستگەی بەردەکە و وێستگەی تاڤگە و هەروەها دانانی تاوەرێکی جۆری DCS بۆ مۆبایلی سەیدسادق.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پرۆژەکەش لە قۆناغی کۆتاییدایە و بە تەواوبوونی سوودێکی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بارزۆریی لەسەر هێڵەکان و وێستگەکان، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای هێرۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.