دوای سێ رۆژ بەغدا دەستیکردەوە بە ناردنی بەنزینی 690 دیناری بۆ سلێمانی

964+

لەدوای سێ رۆژ، ئەمڕۆ بەغدا دەستیکردەوە بە ناردنی بەنزینی 690 دیناری بۆ سلێمانی لە سێ وێستگە بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت دا دابەشدەکرێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبیژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ماوەی سێ رۆژ بوو بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و پشووی فەرمی لە پارێزگاکانی عێراقدا، بەنزینی 690 دیناری نەدەهات بۆ سلێمانی.

بەشی سلێمانی لەو بەنزینەی حکومەتی عێراق بە سێ تانکەری رۆژانە دیاریکراوە، کە هەر تانکەرێک بڕی 36 هەزار لیتر دەگرێت و تەنیا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەدرێت.

لە سلێمانی جۆرێکی دیکەی بەنزینی 690 دیناری دابەشدەکرێت کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پاڵپشتی دەکرێت و تەنیا دەدرێت بە ئۆتۆمبێلی پاس و تاکسی.