باندێكی دزیكردن له سلێمانی دهستگیر كران
964+
ئهرسهلان عهبدوڵڵا
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگهیاند باندێکی گەورەی دزیکردنیان دەستگیر كردووه، كه ترس و دڵهڕاوكێیان دروست كردبوو.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئهم ئێوارهیه “سێشهممه 28.3.2023″، بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه و ئاماژهیان بهوه كردووه، دوابەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاری، کە لە سەنتەری قەزای بازیان و شارۆچکەی بەردەقارەمان له شهوانی 10 و 15ی ئهم مانگه دزییان له دوو ماڵ كردووه و پارە و زێڕ و مۆبایلیان بردووه، هەروەها ببوونە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ له لای دانیشتووانی قەزاکە .
ههروهها هاتووه، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر رووداوەکە، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راسپێردران بۆ بەدواداچوون و گەڕان بە دوای تۆمەتبارانی کردەوەکەدا و سەرەنجام بە پشتبەستن بە سەرچاوەی زانیارییەكان و ماندوبوون و شەونخونی هێزەکانمان، لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازدا سەرجەم دزهكان دهستگیر كران، كه پێکهاتبوون لە پێنج تۆمەتبار و راپێچی بەردەم یاسا کران.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دهڵێت، تۆمەتبارانی دۆسیەکه بریتیین له ( س ، ح ، م) ( س ، ئ ، م ) ( ش ، س ،ک ) ( م ، ج ، ی ) ( ڕ ، ر ، ر ).