راوه‌ماسی قه‌ده‌غه‌یه‌ و راوچییه‌كان پابه‌ندنین

964+

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی رایانگه‌یاند،  تیمەکانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر  تۆڕێك و 16 ماسیی قەبارەی جیاواز.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌ڵێن، تا ئێستا تۆمەتبارەکان نادیارن، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

جەختیش لەوە ده‌كه‌نه‌وه‌، سەرەڕای قەدەغەکردنی راوه‌ماسی، بەڵام خەڵک لە راوکردنی به‌رده‌وامن.

تۆڕی 964 ده‌زانێت، لە رۆژی 5ی ئادارەوە راوەماسی لە کوردستان قەدەغە كراوه‌، چونکە وەرزی گەرادانانە، بەڵام هەندێ لە راوچییەکان بە دزییەوە راو دەکەن و شەوان تۆڕەکانیان لە ئاوەکە نوقم دەکەن و دواتر هەر بە دزییەوە ئەو ماسییانەی دەبن بە تۆڕەکەوە، هەڵیاندەگرنەوە.

ئێستا پۆلیس ئەم فێڵەی ئاشکرا کردووە و شەوان بە بەلەم دەچنە ناو دەریاچەکان و تۆڕەکان هەڵدەگرنەوە.