لە شێخان

تەرمی کەسێک بە سووتای دۆزرایەوە

964+

عەمار عەزیز – دهۆک

تەرمی کەسێک لە قەزای شێخان بە سووتاوی دەدۆزرێتەوە و پۆلیسیش دەڵێت تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و هێشتا ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە.

رووداوەکە ئەمرۆ هەینی 24.3.2023 روویداوە و تەرمی ئەو کەسە لە ئاقاری گوندی ئیسیا لەلایەن شوانێک بینیراوە و پۆلیسی دهۆکی لە بوونی تەرمەکە ئاگادار کردۆتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لەبارەی تەرمەکەوە دەڵێت: تا ئێستا دیار نییە خەڵکی چ شوێنێکە و تەمەنیشی چەندە، لەبەرئەوەی لاشەکەی بە تەواوەتی سووتاوە و هیچ ناسنامەیشی ثی نەبووە، ئەمە وایکردووە نەناسرێتەوە، بۆیە تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

“تائێستا هیچ کەسێک لەسەر سووتانی ئەو کەسە دەستگیر نەکراوە و لێکوڵێنەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە”. هێمن سلێمان، وتەبێکی پۆلیسی دهۆک وای وت.

هێمن سلێمان، بە 964ی وت “ئەوەی ئاشکرایە تائێستا تەرمی پیاوێکە کە هەموو جەستەی سووتاوە و هیچ ناسنامە و شتێکی لەگەڵ دا نییە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق