وەزارەتی پەروەردە:
ماوەی هەر وانەیەک 5 خولەک کەم دەکرێتەوە
964+
فەرمان سادق
بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاری کەمکردنەوەی ماوەی وانەکانی راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردە لە بڕیارەکەیدا دەڵێت، هەر وانەیەک ماوەی پێنج خولەک کاتەکەی کەم دەکرێتەوە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارەی لە راگەیەندراوێک بڵاوکردەوە، هاوکات بڕیاری ئەوەشی داوە کە ئەو مامۆستایانەی کە وانەیان نییە، بۆیان هەیە بچنەوە ماڵەوە، دەڵێت: مامۆستایان تەنیا ئەوکاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە.