وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 40 هەزار خێزانی ئاوارە لە 29 کەمپدا نیشتەجێن
964+
فەرمان سادق
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماری ژمارەی کەمپ و ئاوارە ناوخۆییەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆسیەیە پێویست دەکات حکومەت خانوو بۆ ئاوارەکان نۆژەن بکاتەوە و ناوچەکانیشیان بپارێزێت.
ئیڤان فائق جابر، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایکرد لە سەرتاسەری عێراق زیاتر لە 40 هەزار خێزانی ئاوارە کە دەکاتە زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە 29 کەمپ لە سەرتاسەری عیراق.
لەو 29 کەمپە کە زۆرترینیان دەکەونە پارێزگای دهۆک کە خۆی لە 21 کەمپ دەبینێتەوە، بەشێکیشی لە هەولێر و سلێمانییە، هاوکات کەمپەکانی فەلوجە کە خەڵکی جرف سەخەر لێی نیشتەجێن.
“دۆسیەی ئاوارە ناوخۆییەکان پێویستی بە ویستێکی راستەقینەی هێزە سیاسییەکان هەیە بۆ کۆتایی پێهێنانی، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیمان بە پاڵپشتی دامەزراوەکانی حکومی هەیە بۆ ئەوەی بە یەکجارەکی کۆتایی بەو دۆسیەیە بێت”. وەزیری کۆچ و کۆچبەران وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی عێراق بەرنامەی هەیە لەماوەی شەش ئەو دۆسیەی کۆتایی پێبهێنێت، بەوەی جرف سەخریش کە دەبێت هێزە سیاسییەکان لەسەری بێنە دەنگ.