هاتوچۆی راپەڕین پلانی رۆژانی جەژنی نەورۆزی خستەڕوو
964+
ژێوار خدر
هاتوچۆی راپەڕین پلانی جەژنی نەورۆزی راگەیاند و هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان سەفرەیان لە ماتۆڕسکیل و بارهەڵگر قەدەغە کرد.
کەمێک پێش ئێستا 20.3.2023، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین پلانی جەژنی نەورۆزی راگەیاند، تیمەکانی هاتوچۆش بۆ رۆژانی نەورۆز دابەشی سەر دوو شەفت کراون بەسەر هەردوو زۆنی پشدەر و رانیە.
وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین ئەوەشی راگەیاند هەر کەسێک پابەندی رێساکانی هاتوچۆ نەبێت ئەوا سزای یاسایی دەدرێت.
ئەو قسانەی نەقیب عەلی ئیسماعیل، وتەبێژی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هات کە ئەمشەو ئەنجامیدا.
وتیشی “لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە هیچ سەرپێچیکردنێکی یاساکانی هاتوچۆ ناکرێت، هەر کەسێک پابەند نەبێ بە رێساکانی هاتوچۆوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە، هەوەک ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش رێگە بە هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگر نادرێت بۆ ناوچە گەشتیارەکان بچن”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق