964+
لە هەولێر
پێنج هەزار داری دەدۆنیا چێندرا
964+
فەهمی نەبی
شارەوانی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنج هەزار داری دەدۆنیا لە شەقامی هەولێر -پیرمام چێندراوە، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵیش 100 هەزار دار بچێندرێت.
ئەمڕۆ 20.3.2023 شارەوانی هەولێر رایگەیاندوە، تیمەکانیان توانیویانە ئەو پێنج هەزارەی درەختی جۆری دەدۆنیا بچێنن.
رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت: ئەو دارە لەگەڵ ژینگەی هەولێر بە تەواوی خۆی گونجاندوە، کەش چەندی گەرمتر بێت هێندە باشتر گەشە دەکات، ساڵانە لە نەمامگەکانی شارەوانی هەولێر نزیکەی 50 هەزاری لێ بەرهەمدێت.
رێبین ئەحمەد، ئەوەشی وت “پلانمان هەیە تا کۆتایی ساڵ 100 هەزار دار بچێنین، ئەو دارانەی کە دەیچێنین سیسەم، دەدۆنیا، سنەوبەر، پێ حوشتر، واشنتۆن و داری جەهەنەمی بەڵام ئەوەی دەیچێنین بەشی زۆری داری سیسەم و دەدۆنیایە”.
داری دەدۆنیا لە دوورگەی ناوەڕاستی شەقامەکان و پارکەکان دەچێندرێت، بە ساڵێک مەترێک بەرز دەبێتەوە، بەگوێرەی شارەزاییانی بواری باخچە بە دوو ساڵ دەتوانرێت شێوەی تایبەتی پێدەدرێت.