ژنانی سواڵکەر زۆرینەن و بوونەتە کێشە بۆ پۆلیس

964+

ئاودێر عومەر _سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی لەناوەڕستی ئەم مانگەدا چەند سواڵکەرێکی لە مزگەوتەکانی سلێمانی و سەر شەقامەکان بەتۆمەتی جۆراو جۆر دەست گیرکردووە.

بەووتەی زۆرێک لەمزگەوتەکان لەڕۆژانی هەینی سواڵکەرێکی زۆر دێنە مزگەوتەکان و لەحاڵەتەوە بووە بەدیاردە و نوێژ خوێنی مزگەوتەکانیان هەراسان کردووە.

تۆری 964 بەدواداچوون دەکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسەدەکات ئایا چۆن دەتوانن کۆنتڕۆڵی مزگەوتەکان بکرێت لەو سواڵکەرە زۆرەی ئێستا دەبینرێت.

هاوژین ڕەوف، بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بە964 وت، سواڵکردن لەحاڵەتەوە بووە بەدیاردە بەتایبەت ڕۆژانی هەینی لە مزگەوتەکان و ئێستا ئەچن تەقە لە دەرگای ماڵانیش ئەدەن، میلەتی ئێمەش دینداروە و بەزەیی زۆرە، بۆیە تەنها بەمامۆستاو مزگەوت، چارەسەرناکرێت ئەبێ لایەنی ئەمنیش رۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی دیاردەکە.

ئارام خەلەکانی، وتار خوێن و پێش نوێژی مزگەوتی چوارچرا لەسلێمانی، دەڵێت، دیاردەی سواڵکردن یەکێکە لە دیاردە ناشرینەکانی کۆمەڵگا لە شەریعەتی ئیسلامدا ڕێگای لێگیراوە بەتایبەت ئەم جۆرە سواڵ کردنەی ئێستا بەزۆر داوا لەخەڵک دەکەن.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی وت، “هەتا ناوەڕاستی ئەم مانگە توانیومانە 100 کەس دەستگیر بەکەین لە گەنج و پیر و منداڵی سەرشەقامەکان زۆربەشیان خەڵکی دەرەوەی سلێمانین”.