لە تورکیا و کەرکوک گەڕانەوە

142 خانوو بۆ ئاوارەکانی تەلەعفەر دروستکران

964+
تەلەعفەر – نەینەوا

نەتەوەیەکگرتووەکان دەستی کردووە بە نۆژەنکردنەوەی خانووە زیانلێکەوتووەکانی تەلەعفەر، ئەمەش یارمەتی زیاتر لە هەزار ئاوارەی داوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێ گەڕەکی جیاوازی تەلەعفەر 142 خانووی بۆ ئاوارەکان دروستکردۆتەوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

ساڵح عەبدوڵا، کە یەکێکە لە تیمی کارکردن لە پڕۆژەکە بۆ 964 وتی “خانووە تەواوکراوەکان لە گەڕەکەکانی ئەلسەلام، موسەنا و عروبەن لە قەزای تەلەعفەر، سەر لەنوێ دروستکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو خانوانە هاوکار بوون بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 1100 ئاوارە لە کوردستان و تورکیا و کەرکوکەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، هەروەها پڕۆژەکە هەلی کاری بۆ دەیان گەنجی ناوچەکە رەخساندووە”.
سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەی خانووەکان نزیکەی 18 مانگی خایاندووە، پڕۆکە بۆ ئەو خانوانە تەرخانکرا کە لە رزگارکردنی شارەکەدا زیانیان بەرکەوتبوو یان خاپور کرابوو بوون، ئەو بڕیارەش تەنیا بۆ ئەو خێزانانە بوون کە بەهۆی کەمی دەرامەتیانەوە نەیاندەتوانی لەسەر ئەرکی خۆیان خانووەکانیان نۆژەن بکەنەوە.