دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ژنێک و دەستگیرکرا

964+

توانا نەقی

پۆلیسی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی چوار چرا بە هاوکاری بەشی پۆلیسی سەید سادق توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن.

تۆمەتبارەکە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ژنێک و وێنەی گرتووە و دوای ئەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێ کردووە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە چەندین سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، دوای ئەوەی بە ناوی کاری خێرخوازییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پەیوەندی لەگەڵ کچان و ژنان بەستووە و دواتر یەکێک لەو ژنانەی بێ هۆش کردووە و دەستدرێژی کردووەتە سەری و وێنەی گرتووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێکردووە.

دوای بەدواچوونەکانی پۆلیس توانراوە ئەمڕۆ 15.3،2023 تۆمەتبارەکە کە تەمەنی 38 ساڵە و پێشینەی تاوانی هەیە دەستگیربکرێت.

ئێستا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بە مادەکانی 393 و 430ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.