ئەو پرۆژانەی لە سۆران راگیرابوون دەست بە جێبەجێکردنەوەیان دەکرێت

+964
ئاسۆ وەرتێ ـــ سۆران

ئەمڕۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاری دووبارە دەست پێکردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی قەزای سۆرانی دەرکرد، بەهۆی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵەوە پڕۆژەکانی حکومەت لەو سنورە کاریان تێدا راگیرابوو، ئەمڕۆ دووبارە دەستکراوە بەجێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزریەکانی سنوورەکە.

هەژار حکیم، وتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ وەک ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاری دەست پێکردنەوەی تەواوی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی سۆرانیان دەرکرد، ئەو پڕۆژانە نەتوانرابوو پێش هاتنی وەرزی زستان جێبەجێ بکرێن، ئەو پرۆژانەشی راگیرابوون پێکهاتبوون لە رێگەوبان و خزمەتگوزاریەکانی دیکە.

لەماوەی ساڵێکی تەمەنی ئیدارەکە دا 128 پرۆژە بڕیاری جێبەجیکردنیان بۆ دەرچووە، بە گوژمەی 17 ملیار 500 هەزار دینار، بەشێک لە پڕۆژەکانیش لەمانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2022دا راگیرابوون.

بەشی پلان و پرۆژەکانی ئیدارەی سۆران هیچ ئامارێکی پڕۆژە تەواو نەکراوەکان و ئەو پرۆژانەشی تەواو بوون لەلا نەبوو، بەڵام ئاماژەیان بەوەکرد، کە لەگەڵ بودجەی 2023 چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی