تاران بۆ واشنتۆن: تەنیا 30 خولەکتان لەپێشە

کەشتییەکى جەنگى ئەمریکا بەرەو هورمز بەڕێوەیە

964+

وریا فەتاح

بەپێى هەواڵێکى “ئەکسیۆس”کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە هەنگاوێکی نوێدا و بۆ یەکەمجار لە دوای هەڵگیرسانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، گەرووی هورمزیان بڕی و چوونە ناو ئاوەکانی کەنداو، دواتریش گەڕانەوە، بەڵام میدیاى ئێران رەتى دەکاتەوە و دەڵێت: بەرەو هورمز بەڕێوەن ئەگەر نەگەڕێنەوە لێیان دەدەین.

بەپێى هەواڵى میدیاى ئێرانى، هێزە ئێرانییەکان شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، کە کەشتییەکی تێکشکێنەری (Destroyer) ئەمریکا لە بەندەری فۆجەیرەی ئیماراتەوە بەرەو گەرووی هورمز بەڕێکەوتووە.

وەک ئەوەى باسکراوە، تاران لە رێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکەوە هۆشدارییەکی توندی بۆ واشنتۆن ناردووە و تێیدا هاتووە، ئەگەر کەشتییەکە بەردەوام بێت لە جوڵەکەی، ئەوا رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە.

ئێران لە هۆشدارییەکەیدا جەختی کردووەتەوە، کە ئەگەر کەشتییەکە لە جوڵە نەوەستێت، لە ماوەی تەنیا 30 خولەکدا دەیکەنە ئامانج و دەیتەقێننەوە.

ئەم هەڕەشە توندەی ئێران لە کاتێکدایە، کە باس لە هەوڵی دیپلۆماسی و دانوستان دەکرێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام ئەم پێشهاتە مەترسیی پێکدادانی راستەوخۆی لە ناوچە ستراتیژییەکانی ئاو گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

بۆ یەکەمجار دوای دەستپێکردنی شەڕ؛ کەشتییەکانی ئەمریکا...

بۆ یەکەمجار دوای دەستپێکردنی شەڕ؛ کەشتییەکانی ئەمریکا هورمزیان تێپەڕاند