قامیشلۆ
جەندرمەی تورکیا بە گازی فرمێسکڕێژ سەیرانیان لە خەڵکی تێکدا
+964
تیمی رۆژئاوای کوردستان
ئەمڕۆ هەینی 12.4.2026 ژمارەیەک هاوڵاتیی مەدەنی بۆ گەشت و سەیران چووبوونە ناوچەی حیزام لە سنووری قامیشلۆ کە دەکەوێتە نزیک سنووری نوسەیبین لە باکوری کوردستان، بەڵام جەندرمەی تورکیا گازی فرمێسکڕێژیان ئاڕاستەی خەڵکەکە کردووە و سەیرانی لە خەڵکەکە تێکداوە.
نازانرێت هۆکاری ئەم کارەی جەندرمە چی بووە، تەنیا ئەوە نەبێ پێیان وابووە ئەم شوێنە لە سنووری ئەوان نزیکبووە و خەڵکەکەیان لەو ناوچەیە دوورخستووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا