"وێستگەکە بۆردومان نەکراوە و بەهۆی شۆرتەوەیە"
وێستگەی کارەبای دووبز گڕی گرتووە و چەند قەزا و ناحیەیەکی بێ کارەبا کردووە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو وێستگەی کارەبای قەزای دووبز، کارەبای چەند قەزا و ناحییەیەک پچڕاوە و سەرچاوەیەکیش رەتی دەکاتەوە کە وێستگەکە بۆردومان کرابێت، وەکو ئەوەی باسکراوە.
رووداوەکو ئاگرکەوتنەوە بووە لە کەرتی پێنیج فیدەری وێستگەی کارەبای دووبزی کۆن.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وێستگەی کارەبای قەزاکە بە 964ی وت، بەداخەوە هەندێک پەیج نابەرپرسیار ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە وێستگەکە بۆردومان کرابێت بەڵام دەڵێت “ئەوە دوورە لە راستیەوە، ئاگرکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە”.
وتیشی “تێمەکمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن بۆ ئەوەی زیاتر تەشەنە نەکات، بۆیە تەواوی وێستگەکەمان کوژاندۆتەوە، ئەوەش وایکردوە لە ئێستادا کارەبا لە تەواوی دووبز بە گوندەکانیەوە پجڕاوە وهەروەها لە ناحیەکانی پردێ و سەرگەڕان و قەزای حەویجە، بەشێوەیەکی بەرچاو کارەبا کەم بێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە هەوڵدەدەن دەستبەجێ دەست بەچاکردنەوەی بکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن