رووداوەکەی بەختیاری

چیرۆکێکی خەمگین؛ درۆنە بێڕەحمەکە سێ و چوار رۆژە دەیانگریەنێ

964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

خاوەنی ئەو ماڵەی گەڕەکی بەختیاری، لەو کاتەوەی لە دەرگای ماڵەکەی هاتووەتە دەرەوە و درۆنی دووەم لێیداوە، چەند وەختە دەستی تێناچێت دەرگای ماڵەکەی بکاتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ 964 کردیەوە.

ئەمڕۆ پەیامنێری 964، چووە ئەو کۆڵانەی گەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی کە هاوسێی بارەگای پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانن و بەهۆی هێرشە درۆنییەکە زیانیان بەرکەوتووە.

ماڵی ئەو هاوڵاتییە، لە تەنیشت ئەو بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بووە و چۆڵکراوە.

هێرشەکە شەوی دووشەممەی رابردوو لە سلێمانی ئەنجامدراو و دوو درۆنی یەک لەدوای یەک لە هەمان کۆڵان ویستیان بارەگاکە بکەنە ئامانج، بەهۆیەوە زیانی زۆریان بەم ماڵە گەیاندووە.

لە دیمەنەکان دەردەکەوێ، حەوشەی ماڵەکان پڕە لە پاشماقەی تێکشاندی دیوار و کاریگەری سەختی درۆنەکان، خاوەن ماڵەکە ناوی هادی محەمەدە ئەو بەهۆی ئەوەی بلۆک کەوتووە بەسەریدا خۆشی بریندار بووە.

بە 964ی وت، سێ منداڵی بچووکی هەیە، چەند رۆژە دەروونییەن کاریگەری تەقینەوە و هێرشی درۆنەکانیان لەسەر ماوە و سێ و چوار رۆژە وا دەگرین، بۆیە لە شەوی رووداوەکەوە حەزی نەکردووە بگەڕێتەوە ناو ماڵەکەی.

ئەم هاوڵاتییە ماڵەکەی هی خۆی نییە وەک باسی دەکات، بەڵام بەجۆرێک زیانی بەرکەوتووە کەڵکی چاکردنەوەی نەماوە، ئەوە جگە لەوەی ئۆتۆمبێلەکەشی لە بەردەم دەرگا بووە و سەرجەم جامەکانی شکاوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر خانوویەک لە سلێمانی

بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر خانوویەک لە سلێمانی