رووسیا و چین ڤیتۆیان کرد

بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز؛ پڕۆژەکەى بەحرێن لە ئەنجومەنى ئاسایش شکستى هێنا

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیارێکی وڵاتی بەحرێن سەبارەت بە “کردنەوەی گەرووی هورمز” شکستی هێنا، دوای ئەوەی هەریەک لە رووسیا و چین مافی ڤیتۆیان لە دژی بەکارهێنا.

پڕۆژەبڕیارەکە کە لەلایەن بەحرێنەوە پێشکەشکرابوو، ئامانج لێی گەرەنتی کردنی هاتوچۆی ئازاد بوو لە گەرووی هورمزدا، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکەوە مەترسی لەسەر دروستبووە.

سەرەڕای ئەوەی پڕۆژەکە لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە پشتگیری دەکرا، بەڵام بەهۆی دژایەتی رووسیا و چین، نەتوانرا وەک بڕیارێکی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت.

ئەم شکستە دیپلۆماسییە نیشانەی قوڵبوونەوەی زیاتری دابەشکارییە نێودەوڵەتییەکانە سەبارەت بە ململانێی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی دەروازە ئاوییە ستراتیژییەکان.

گەرووى هورمز تەنگى بە وڵاتانى ئاسیا هەڵچنیوە؛ هەر وڵات...

گەرووى هورمز تەنگى بە وڵاتانى ئاسیا هەڵچنیوە؛ هەر وڵاتە و بڕیارێک دەدات