شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان
شههیدبوونی پێشمهرگهیهک و هاوژینەکەی
وهزیری پێشمهرگه: گیانی هاوڵاتیان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەرامبەر هێرشی درۆنی بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی کوردستان رایگەیاند، داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.
راگەیاندراوەکەی وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل ئەمڕۆ سێشەممە 7.4.2026 بڵاوكراوەتەوە و بەم جۆرەیە:
راگەیاندراوێک لە وەزیری پێشمەرگەوە
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ئەمشەو کە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری شاری هەولێر دەکەین. بەداخەوە ئەم پەلامارە دڕەندانەیە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و هاوژینەکەی.
بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
دووپاتی دەکەینەوە گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.
بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نیسانی ٢٠٢٦