لەسەر رێگای کەرکوک – پردێ
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – پردێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی دەرەوەی شاری کەرکوک بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا و لە نزیک دەروازەی ناحیەی پردێ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کامری، بەهۆی خێراییەوە کەوتووەتە خوار پردێکی لاوەکی و هەر لە شوێنی رووداوەکە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کورێکی گەنجە و دانیشتووی ناحیەی پردێیە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری