زانیارى نوێ

دەنگوباسى ئاگربەست چالاکە؛ پاکستان، تورکیا و میسر مشوورى دەخۆن

964+

وریا فەتاح

تادێت لەو مۆڵەتە نزیک دەبینەوە کە ترەمپ داویەتى بەئێران، بەڵام قسەوباسەکان لەبارەى ئاگربەست گەرموگوڕن و باس لەوە دەکرێت پلانێک هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

نوێترین زانیارییەکانى ئەم بەیانییە لەبارەى ئاگربەستەوە بەم شێوەیەیە:

📌رۆیتەرز: واشنتن و تاران پلانێکی دوو قۆناغییان پێگەیشتووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان.

📌رۆیتەرز: لە قۆناغی یەکەمدا ئاگربەستی سەرەتایی و پاشان رێککەوتنی کۆتایی لەخۆدەگرێت.

📌رۆیتەرز: فەرماندەی سوپای پاکستان پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ویتکۆف و عێراقچی ئەنجامداوە.

📌ئەكسيۆس: لە زاری چوار سەرچاوەی ئەمریکی و ئیسرائیلی دەڵێ، ئەمریکا و ئێران خەریکی تاوتوێکردنی مەرجەکانی ئاگربەستێکی 45 رۆژەن.

📌ئەکسیۆس: نامەی ڕاستەوخۆ لە نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاڵوگۆڕ کراون.

📌ئەکسیۆس: نێوەندگیران پێیان وایە پرسە ئاڵۆزەکانی وەک کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز و چارەسەرکردنی کێشەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، تەنها لە چوارچێوەی رێککەوتنی کۆتاییدا یەکلایی دەکرێنەوە.

📌، میسر و تورکیا لەسەر هێڵن بۆ ئەوەى ئاوێک بەو ئاگرەدا بکەن.

هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە لە کاتێکدان، دوێنێ ترەمپ 24 کاتژمێرى دیکەى بۆ ئێران درێژکردەوە و وتیشى،”جەنگەکە چەند هەفتەیەک نا، بەڵکوو چەند رۆژێکى ماوە”.