بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر خانوویەک لە سلێمانی
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
دەوروبەری کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر خانووەیەک لە گەڕەکێکی سلێمانی قەرەباڵغ.
بەپێی زانیارییەکانی 964، خانووەکە چۆڵ بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زیان بە دوو ئۆتۆمبێل و ماڵەکانی دەوری خانووەکە کەوتووە، هاوکات کارەبا و ئاوی گەڕەکەش بەهۆی درۆنەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی روونکردنەوەی نەداوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح