"لە 20 هەزار دینارەوە کرا بە 15 هەزار"

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ لە کفری کەمکرایەوە

964+

شۆڕش قادری\

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ لە کفری کەمکرایەوە و بۆ هەر ئەمپێرێک لە 20 هەزار دینارەوە کرا بە 15 هەزار دینار.

لەکاتێکدا بۆ مانگی سێ نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە کفری لە نێوان 18 بۆ 20 هەزار دینار دیاریکرابوو، قایمقامی قەزای کفری بە راوێژ لەگەڵ لیژنەی مۆلیدەکان بڕیاریدا بە وەرگرتنی بڕی تەنها 15 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک و هێشتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە بۆ مانگی چوار.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی کفری ئەو بڕیارە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتییان و زۆری کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ، دراوە.

ئەم مانگە هاوڵاتیانی گەرمیان پارەی کارەبای مۆلیدەیان ...

ئەم مانگە هاوڵاتیانی گەرمیان پارەی کارەبای مۆلیدەیان نەدا