ئەمریکا: سەرکەوتوو بووین
وتەبێژى بارەگاى “خاتەمولئەنبیا”: ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنى رزگارکردنى فڕۆکەوانەکە شکستى هێنا
964+
وریا فەتاح
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی “خاتەمولئەنبیا” رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی ئەمریکا بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانە بێسەروشوێنەکە شکستی هێناوە و دوو کۆپتەر و فڕۆکەیەکیان تێکشکێندراون.
بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکە، دوو هێلیکۆپتەری جۆری بلاک هۆک و یەک فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی جۆری C-130.، پێکراون.
تاران دەڵێت ئەمە ئەنجامی “کارێکی هاوبەش و خێرا”ـی هێزەکانی سوپای پاسداران، سوپای کۆماری ئیسلامی، بەسیج و هێزە ئەمنییەکان بووە. وتەبێژەکە دەڵێت: “ئەو فڕۆکانە ئێستا لە کڵپەی ئاگری جەنگاوەرانی ئیسلامدا دەسوتێن.”
لە بەرامبەردا، میدیاکانی ئەمریکا (نیویۆرک تایمز و وۆڵ ستریت جۆرناڵ) دەڵێن هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەکان، بەڵکو دوو فڕۆکەی گواستنەوەیان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە ناوچەیەکی دوورەدەست پەکخراون و سوپای ئەمریکا “خۆی تەقاندوونیەتەوە” تاوەکو نەکەونە دەستی ئێرانییەکان.